سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە ووڵاتەکەی
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەنگاریا ھەرێمی کوردستانی بەجێھێشت و گەڕایەوە ووڵاتەکەی
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ١٠ی دیسێمبەر،لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ھەنگاریا کاتالین نۆڤاک دوای سەردانێکی دوو ڕۆژە ، ھەرێمی کوردستانی بە جێھێشت و گەڕایەوە ووڵاتەکەی.
لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ھەنگاریا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کۆبووەوە و قوتابخانەی مێلتۆی نێودەوڵەتی لە قەزای عەنکاوەی سەر بە ھەولێر لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت کردەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە