سەرۆکی “ CIA “ : تاران بە دوای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی یەوە نییە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی “ CIA “ : تاران بە دوای درووستکردنی چەکی ئەتۆمی یەوە نییە

" ویلیام بێرێنز " ڕایگەیاند من لەو باوەڕەدا نیم کە ئێران بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی دەست پێکردبێت ، بەڵام بەڵگە و دۆسیەکان نیسان دەدەن کە پێشکەوتنی تێدایە کە پێشکەوتنی سانتریفیووژە پێشکەوتووەکانی ئێران تا ئاستێکە کە کاتی بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەگەینێتە ئاستێکی زۆر کەم .

پووتین لە دۆخی جسمانی زۆر باش دایە و ووتەکانی من سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەو بە پێی پێداچوونەوەیەکی فەرمی زانیاری و هەواڵگری نەبووە .

تاران دەبێ سەبارەت بە بڕیارەکەی خۆی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا ڕای خۆی بگۆڕێت و پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی خۆیدا بکات سەرەڕای ئەمە هەوڵەکانی رووسیا بۆ کڕینی فڕۆکەی بیفڕۆکەوان لە ئێران ەوە نیشاندەری لاوازی بەرگری مۆسکۆ یە .

 


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە