سەرۆکی CIA : ڕژیمی ئێران لە درێژخایەندا ووڵامێکی بۆ داواکارییەکانی خەڵک نییە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی CIA : ڕژیمی ئێران لە درێژخایەندا ووڵامێکی بۆ داواکارییەکانی خەڵک نییە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا " CIA " لە ووتووێژێک لەگەڵ کەناڵی " پی بی ئێس " ڕایگەیاندووە ، ڕژیمی ئێران لەوانەیە لە کورت مەودادا بتوانێ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئێران سەرکوت بکات ، بەڵام لە درێژخایەندا ووڵامێکی بۆ داواکارییەکانی خەڵک بە تایبەتی گەنجەکان نییە .

ویلیام برێنز لە ووتووێژەکەی خۆیدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران ووتوویەتی بەردەوامی و بەرفراوانی ناڕەزایەتییەکان ، شرۆڤەکارانی ئێمەی لە CIA خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە .

ئێستا نزیکەی سێ مانگە کە لە دەستپێکردنی ئەم ناڕەزایەتییانە تێپەڕ دەبێت و لەم ناڕەزایەتی یانە ، سەرتاسەری کۆمەڵگای ئێران ، نەتەوەکان ، گرووپگەلی کۆمەڵایەتی و ئابووری بوونیان هەیە .

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ، کە بیر ناکەمەوە ڕژیمی ئێران لە کورت مەودادا لەگەڵ گەڕەشەیەکی بەپەلە بۆ کوژارندنەوەی بەرەوڕوو بێت و هەروەها هەندێک لە شێوەگەلی دڕندانەی سەرکوتکردنی لە بەر دەستدایە کە بە کەڵک وەرگرتنی ئەوانە بەردەوامی دەدات ، بەڵام لە درێژخایەندا ، ووڵامی باش و بەجێی بۆ داواکارییەکانی کۆمەلگای گەنجی ئەم ووڵاتە نییە ، ٧٠٪ی دانیشتووانی ئەو ووڵاتە تەمەنیان لە ژێر ٣٠ ساڵە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە