سەرۆکێکی ئازادیخوازی ڕاستڕەو بۆ یەکەم جار لە ئەرژەنتین هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... سەرۆکێکی ئازادیخوازی ڕاستڕەو بۆ یەکەم جار لە ئەرژەنتین هەڵبژێردرا
لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ووڵاتی ئەرژەنتین کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، خاڤیێر میلی ئابووریناسی ڕاستڕەو و ئازادیخواز "ئەنارکۆ-سەرمایەداری" وەک سەرۆکی ئەرژەنتین هەڵبژێردرا.
میلی بە ڕێژەی 55.95% بووە سەرۆکی ئەرژەنتین و 11 خاڵی زیاتر لە سێرجیۆ ماسا ڕکابەرەکەی بەدەستهێناوە، کە بەهەمان شێوە 44.04%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
میلی (53 ساڵ) لە 10ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دا جێگەی ئەلبێرتۆ فێرناندێز دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەرژەنتین و بەڵێنی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەرجەنتین دەدات.
خاڤیێر میلی پێش ئەوەی هەڵبژێردرێت ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی دیاری دەکات و یەکەم سەردانی بۆ ئیسرائیل دەکات.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە