سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە ھەولێر دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە ھەولێر دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢۲ سەرۆک مەسعوود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای کۆمەڵگەی پاتریارکی کڵێسای رۆژھەڵاتی ئاشووری لە ھەولێر کرد.
لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆک بارزانی ووتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەمەش دەقی ووتاری سەرۆک بارزانییە:
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز...
زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کەئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لەم بۆنەیە ،ئەمە نیشانەی ئەو پەیوەندییە مێژوییەیە کە سەد ساڵ لەمەوبەر درووست بوو لە نێوان ھەردوو شەھیدی گەورە ، شەھید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و مار شەمعوون، لەو سەردەمەدا بناغەی پێکەوەژیان و برایەتی دانرا، لەوە جوانتر و خۆشتر نییە لە ووڵاتێکدا ھەموو وەکو برا پێکەوە بژین، گرینگ ئەوەیە ھەموومان خودا پەرستبین، ئەوە لە ھەمووی گرنگترە ، بۆ ئێمەش جێگەی سەربەرزی و شانازییە کە ئەو فەرھەنگە بووە فەرھەنگی ھەموو خەڵکی کوردستان بە ھەموو ئایین و نەتەوەو مەزھەبەوە دەبێ لەسەریشی بەردەوامبین ، من پیرۆزبایی ئەو کەنیسە گەورەیە لە ھەموو برایانی مەسیحی دەکەم، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی لە ھەر نەتەوەیەک و ئایین و مەزھەبێک بن، ووڵات ووڵاتی ھەموومانە دەبێ ھەموومان بە برایەتی و بە سەربەرزی و بە ئازادی تێیدا بژین، داوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووتان دەکەم
زۆر سوپاس.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە