سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت سەردانی کونسووڵخانەی کۆوەیت لە شاری هەولێر کرد

پەیامی کورد  ...  سەرۆک بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت سەردانی کونسووڵخانەی کۆوەیت لە شاری هەولێر کرد

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی کونسووڵخانەی کۆوەیتی لە شاری هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) ئەمیری کۆچکردووی دەوڵەتی کۆوەیت بە گەل و سەرکردایەتی دەوڵەتی کۆوەیت و عوسمان داود ئەلداود کونسووڵی گشتی کۆوەیت لە شاری هەولێر گەیاند.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە