سەرۆک بارزانی لە سەر پرسێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی ئەنجام دەدات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لە سەر پرسێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی ئەنجام دەدات
رۆژی چوارشەممە 6ـی نیسانی 2022 سەرۆک مەسعوود بارزانی بە مەبەستی پرسینی هەواڵی تەندرووستی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر ئەیاد عەلاوی یەوە کرد، کە دوای تێکچوونی باری تەندرووستی بۆ ووڵاتی ئۆردۆن گواستراوەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەش ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ووڵاتی ئۆردۆن بۆ دکتۆر ئەیاد عەلاوی ئەنجام دراوە و، هیوای شیفای خێرا و تەندرووستی بۆ خواست.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە