سەرۆک بارزانی و سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەورووپا دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی و سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەورووپا دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ شەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە نموونەیی وەسف کرد و پەیوەست بەم بابەتە سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆڵی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و یەکێتی ئەورووپا ھەبوو لە پڕۆسەی یارمەتیدان و چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن.
ھەڕەشەی تیرۆر و بارودۆخی سووریا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە