سەرۆک بارزانی ١٧ یه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی كرده‌وه‌

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی ١٧ یه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی كرده‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە، 09-04-2025، سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا، 17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بە درووشمی "جیهان بە کوردی دەدوێت"  کردەوە.

ئەمساڵ زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 22 ووڵاتی جیهانەوە بەشداری پێشانگەکەیان کردووە و هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر نمایش دەکەن.

پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تا 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.

هاوکات، لە چواچێوەی چالاکییەکانی پێشانگەکەدا، گفتوگۆی ڕۆشنبیری و کولتووری جۆراوجۆر، خوێندنەوەی شیعر و واژووکردنی کتێبە نوێیەکان و چەند ئاهەنگێکی هونەری و پانێڵی جۆراوجۆر لەبارەی عێراق و ناوچەکەوە بەڕێوە دەچن.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە