سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری کرد

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری کرد

بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٥  سەرۆک مەسعوود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ەوە کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجام دانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ھیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە