سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق دەکات
ڕۆژی شەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە عێراق تاوتوێ کران .
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی ئوستڕالیای کرد کە لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەکان یارمەتی عێراقیان داوە لە تێپەڕاندنی گرفتەکان و هەروەها شەڕی تیرۆر. لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش، نەمێنن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش هەوڵێکی نێودەوڵەتی و فرە ڕەهەند و هەمە لایەنە پێویستە.
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق سەقامگیری و بووژانەوە بۆ عێراق بەدی بهێنێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە