سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٦ی شوباتی ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆبێرت پاڵادینۆ کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهات و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و، هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە ووڵاتەکەی بە ووردی بایەخ بە گۆڕانکاری و ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق دەدات و هانی هەموو لایەک و هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدات بە لە یەک تێگەیشتن و هەماهەنگی گرفتەکان چارەسەر بکەن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە