سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد، ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/11/2021، لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵێۆزی به‌ریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھونت، کونسووڵی به‌ریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.
پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، هه‌روه‌ها ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر، چه‌ند ته‌وه‌ره‌ێكى دیكه‌ى ئەو دانیشتنە بوون.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە