سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بیلارووسیا کرایەوە.

بابەتی کۆچ و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و ھەمە لایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوە بوو ، پەیوەست بەم باسەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە ھەموو لایەک ڕەچاوی ڕەھەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە