سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی ئالمانیا لە عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی ئالمانیا لە عێراق دەکات
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مارتین جاگەر باڵیۆزی تازەی ئالمانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کلێمێنس سمنتر کونسووڵی ئالمانیا لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ئالمانیا لە عێراق سڵاوی سەرۆکی ئەلمانیا و حکوومەتی ووڵاتەکەی بە سەرۆک بارزانی گەیاند. جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی جێگەی بایەخی زۆرن و راشیگەیاند کە پاڵپشتی و دۆستایەتی ئەلمانیا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و، پێزانینشی هەبوو بۆ ئەو سەقامگیری و بووژانەوەی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، کاریگەری ئەو هەڵبژاردنە لەسەر داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا و پەیوەست بەو باسەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاند جێبەجێکردنی شەراکەتی راستەقینە و پابەندبوون بە دەستور و بنەماکانی دیموکراسی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر سەقامگیری و باشتربوونی دوخی عێراق دەبێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە