سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد
رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕال.
هەر لەو دیدارەدا تیشکی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوو.
ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە