سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسڕ لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی میسڕ لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە وەلید موحەممەد ئیسماعیل سەفیری میسڕ لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە وەجیە حیجازی کونسووڵی میسڕ لە هەولێر ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی میسڕ و جەخت لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری کولتووری و ئاکادیمی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی میسڕ کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە دا شاندی میوان ستایشی کلتووری پێکەوەژیان و سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیان لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند.

تاوتویکردنی هەڕەشەی تیرۆر و ، چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە