سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات
ڕۆژی سێشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماریێ پارێت بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوورییەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە