سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) دەکات

پەیامی کورد      ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەدین سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نۆجەیفی سکرتێری گشتی حزبی ( للعێراق مۆتحێدوون ) کرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە