سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
لەو دیدارەدا کە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسیانەی سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە