سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدۆم دەکات

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدۆم دەکات

پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدۆم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.


ئەم بابەتە 11446 جار خوێندراوەتەوە