سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حێزبی( للعراق متحدون) دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حێزبی( للعراق متحدون) دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی حێزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکران و تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە. هەروەها هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەرانبەر ئەو بایەخەی کە کۆمەڵگەی نێودەولەتی بە بابەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەدات.
بارودۆخی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو هەردوولا ئەوەیان دووپاتکردەوە کە پێویستە بنەماکانی دەولەتی مەدەنی و دیموکراسیەت لە عێراقدا پتەوبکرێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە