سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا دەکات

پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی نیسانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەدا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بن بەستی سیاسی عێراق و هۆکارەکانی و ڕێگەچارەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵی لایەنەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە لە ئەنجامی بەردەوام بوونیاندا هاووڵاتیان زیانبار دەبن و، تەئکیدیش لەسەر دانانی سنوورێک بۆ هۆکارەکانی قەیران کرا.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە