سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیەتی سیادە دەکات

پەیامی کورد   ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیەتی سیادە دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

پەرەسەندن و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوو لا نیگەرانی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و پێویستی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان ڕاگەیاند.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە