سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی کرد
سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر پێویستی هەماهەنگی نێوان ووڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە