سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر دەکات
لهدیدارێكی نێوان سهرۆك بارزانی و شاندێکی باڵای رەوتی سەدر، جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و ووڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە.
رۆژی سێشەممە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق.
ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و ووڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە