سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم دەکات
رۆژی شەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانی تەقەدۆم و عەزم کرد ، کە پێکھاتبوو لە موحەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبووری.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق کرایەوە.
ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لە یەک نزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیری عێراق کرایەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە