سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتی ئەنەکەسە کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتی ئەنەکەسە کرد

ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتی ئەنەکەسە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی  جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستی یەکڕیزی و یەک هەڵویستی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشت بەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە کرا


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە