سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد کە پێکھاتبوون لە خاتوو جینیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆبێرت پالادینۆ، کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و ھەروەھا ژمارەیەک جو سیاسی.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوا پێشھاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی تەحەدیات و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیە جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر کرایەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەمریکا بایەخێکی گرینگ بە پێگەو سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەدات.
بارودۆخی سووریاو پێشھاتە مەیدانیەکانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لەو ووڵاتە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە