سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ برێنێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا شاندی میوان دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانانیان دووپات کردەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە