سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

پەیامی کورد  ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

ڕۆژی شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ( ثابت محمد سعید العباسی) وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان دەربارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە