سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ کرد

پەیامی کورد    ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٢ سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانیەکان و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕکران.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراق ھەردوولا ھیوایان خواست کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حکوومەتی داھاتووی عێراق حکوومەتێکی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەکان و جێبەجێکاری دەستوور بێت.

بارودۆخی ئێزیدیەکان و ئاوارەکانی شنگال تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە