سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کرد
چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مەهدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوولا کرایەوە.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە