سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە فەریق رۆکن عەبدۆلئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵلا بەرێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش .
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێلەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپەیوەست زانرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شەنگال تەوەرێکیتری ئەو دانیشتنە بوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە