سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد

پەیامی کورد     ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەیڤد هەنت کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسووڵی تازەی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرک و کارەکانیدا هەروەها سوپاسی بەریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

هەر لەو دیدارەدا کونسووڵی گشتی بەریتانیا جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و خوازیاری فراوانتربوونی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان بە

ریتانیا و هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆر بوو.

هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە