سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەدین سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی له هانس ئاکیربووم کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر ئامادەیی ووڵاتەکەی پێشاندا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی کردەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی هۆلەندای کرد کە لە شەڕی داعش یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە، هەروەها هەوڵەکانی حکوومەتی هۆلەندای بۆ یارمەتی دانی کەرتی کشتوکالی هەرێم بەرز نرخاند.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە