سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگری به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا و شاندێكى سه‌ربازی یاوه‌رى کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگری به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا و شاندێكى سه‌ربازی یاوه‌رى کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگری به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا و شاندێكى سه‌ربازی یاوه‌رى كرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتی و هەماهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە