سەرۆک بارزانی پەیامێکی زۆر گرینگ بڵاو دەکاتەوە و ڕایگەیاند " پێویسته خه‌ڵكی كوردستان كه‌رامه‌تی خۆی له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ببینێتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی زۆر گرینگ بڵاو دەکاتەوە و ڕایگەیاند " پێویستە خه‌ڵكی كوردستان كه‌رامه‌تی خۆی له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ببینێتەوە "
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له‌حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، به پێداگری و هێزه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بێت و رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته كه هه‌مووتان خۆتان به خزمه‌تكاری گه‌لی كوردستان بزانن، پێویستيشه خه‌ڵكی كوردستان كه‌رامه‌تی خۆی له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ببینێتەوە
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌ددین، مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ تیمی حیزبه‌كه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه و له‌دیدارێكیشدا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار و به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له بواری كه‌رتی نه‌وت و پێشمه‌رگه و بواره جیاجیاكانی تر و هه‌نگاوه‌كان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان خستوه‌ته‌ڕوو.
مه‌سروور بارزانی باسی له‌وه‌شكردوه، "كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك تیمێكی هه‌ماهه‌نگ و پته‌و و به بێ جیاوازیی نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی كاروباره‌كانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات كه بۆ دابینكردنی داهات و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك پشت به خۆی و تواناكانی هه‌رێم ببه‌ستێت".
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌سعوود بارزانی له‌وته‌یه‌كدا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و پێشهاته‌كان له ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی ڕوونكردنه‌وه و ئامۆژگاری پێویستی خسته‌ڕوو، ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندوبوونی تیمی پارتی له حكومه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته كه هه‌موتان خۆتان به خزمه‌تكاری گه‌لی كوردستان بزانن و ده‌بێت له‌ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكی هه‌ژاری ووڵاتدا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان له ده‌وری ئه‌وه‌دا چڕ ببێته‌وه كه ده‌سته‌ڵات به درووستی و بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر به كاربهێندرێن.
مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه و پێویسته خه‌ڵكی كوردستان كه‌رامه‌تی خۆی له حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ببینێتەوە".
له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا سه‌رۆكی پارتی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دوپاتكرده‌وه و داوای كرد كه حكومه‌ت به پێداگری و هێزه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی، بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌وه‌ی پێویست بێت یارمه‌تیده‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە