سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاو کردەوە

پەیامی کورد  ...  سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و سەرکردایەتی کۆوەیت کرد.

ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاوی کردەوە: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کۆوەیت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێ گەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتی دەوڵەتی کۆوەیت ڕادەگەێنین."

سەرۆک بارزانی راشی گەیاندووە: "خوا لێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کۆوەیت ین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی ئال سەباح و گەلی کۆوەیتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەوڵەتی کۆوەیت و گەلەکەی بەردەوام بکات."


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە