سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هودا پار دەکات

پەیامی کورد       ...   سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هودا پار دەکات

مەسعوود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی بەستنی چوارەمین کۆنگرەکەی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هودا پار کرد.
پەیامی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە لە سالۆنی کۆنگرەکەدا خوێندرایەوە

لە پەیامەکەدا بارزانی پیرۆزبایی هودا پار کرد و داوای سەرکەوتن بۆی خواست.

تەواوی دەقی پەیامی بارزانی:

بۆ بەرەو پێشەوەچوونی تێکۆشانی سیاسی و سڤیلی کورد لە تورکیا بە پێی دیموکراسی، گفتوگۆ و پێکەوەژیان رێگایەکی راستە و لەم بارەیەدا گومانێک نییە. ئەو شتە سوودی بۆ تەواوی لایەنەکان دەبێت و دەبێتە وەسیلەی بەرەو پێشەوە چوونی دۆزی کوردی لە تورکیا.
بەم وەسیلەیە دەمەوێت سەرنجەکان راکێشم سەر دۆستی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هودا پار (پارتی دۆزی ئازاد) و هیوادارم کە کۆنگرەکە سەرکەوتوو بێت. هەروەها هیوادارم کە لە کۆنگرەکەدا لەبارەی خزمەت بە دۆزی کوردی و دیموکراسی بڕیار بدرێت.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە