سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدۆلعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان

بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان ،پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.

مەسعوود بارزانی
٦ـی شوباتی ٢٠٢٢
 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە