سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئۆمێد خۆشناو دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئۆمێد خۆشناو دەکات
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان فه‌رمانی به پارێزگاری هه‌ولێر كرد هه‌رچییه‌ك پێویست ده‌كات بۆ به‌هاناوچونی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، ئه‌نجامی بده‌ن.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سەرۆک مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دۆخی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێری له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر تاوتوێکرد و داوای کرد بە "زووترین کات هەرچییەک پێویستە دەکات ئەنجامی بدەن بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنی زیانلێکەتووانی لافاوەکە."
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر به بارزانی راگه‌یاندوه كه تەواوی داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادەباشی و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاته‌كان و هەرچی پێویست بێت بۆ زیان لێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی پێ وتوه كه مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانی هەرچی پێویست بێت لە هاریکاری و یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای بارانێكی به‌خوڕ له به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ هەینی، لافاوێكی گه‌وره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه تائێستا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوای لافاوه‌كه‌ش فازل ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌ری گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه ماوەی ١٢ كاتژمێری داهاتوو بارانی بە لێزەمە و هه‌وره بروسكه لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت کە قەزای کۆیە و ناحیەی تەق تەقیش دەگرێتەوە، پێشبنیشی كردوه كه ئەو لێزەمە بارانەی لە ١٢ کاژێری داهاتوو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە