سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دەکات
ووته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جەخت ده‌كاته‌وه، پارتى هه‌وڵده‌دات پارێزگارى له‌سه‌نگى خۆى له‌به‌غدا بكات‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پێیانوایه، جگه‌له‌وه‌ى پارێزگارى له‌سه‌نگى خۆیان ده‌كه‌ن، كورسیه‌كانیشیان زیاد ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیدا بارزانى په‌یامێكى ئاراسته كردین".
مه‌حموود موحه‌مه‌د ووته‌بێژى پارتى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیمان هه‌بوه‌و مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى حزب پێی ڕاگه‌یاندین كه ده‌بێت بانگه‌شه‌یه‌كى ئارام به‌ڕێوه ببه‌ین و هه‌وڵى یه‌كڕیزی و پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى بده‌ین و له‌هه‌ر شوێنێك پێویست بوو قسه‌ى خۆشمان هه‌بێت".
ووته‌بێژى پارتى ڕاشیگه‌یاند، "پارتى هه‌وڵ ده‌دات پارێزگارى له كورسیه‌كانى خۆى بكات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى خۆى زیاتربكات".
له‌ئێستادا لایه‌نه‌كان له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندان بۆ په‌رله‌مانى عێراق و به‌شێكى زۆر له لایه‌نه‌كانیش پێیانوایه كورسیه‌كانیان له‌خولى داهاتوو زیاتر ده‌كه‌ن‌و له‌زۆر كۆبوونه‌وه‌و بانگه‌شه‌یاندا ئه‌وه باسده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە