سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆک مسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٥٥ ساڵەی "داستانی هندرێن" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئایاری 2021 لەیادی 55 ساڵەی داستانی هندرێنە و "بە شكۆ و رێزەوە یادی 55 ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە."
له‌په‌یامه‌كه‌یدا سەرۆک بارزانی ئه‌م یاده به رۆژێكی مێژویی وه‌سف ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، له شه‌ڕی هه‌ندرێن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیووعی كوردستان له چیای هندرێن رووبه‌ڕووی هێرشی هه‌زاران چه‌كداری رژێمی پێش‌و بونه‌وه و قارهمانێنتییهكی بێوێنه‌یان تۆماركرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی:
بە شكۆ و رێزەوە یادی 55 ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە. 12ـی ئایاری 1966 رۆژێكی مێژوییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول و بەرخودانی گەلەكەماندا. لە شەڕی هندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری رژێمی پێشویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری رواندوز تێك‌شكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە