سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە داخەوە كە لە شەوی رابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كوڵەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكانمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی ئەو شەهیدانە بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و كەس و كاریان ببەخشێت و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارن دەخوازم.
شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاك و نیشتیماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی كوردستان.
مەسعوود بارزانی
28ی تشرینی دووەمی
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە