سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

لەیادی ٣٤ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا مه‌سعوود بارزانی په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئیرادەی گەلی كوردستان لەچەكی كیمیایی‌و فڕۆكەو مووشەك بەهێزترە".

مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌مڕۆ په‌یامێكى لەیادی ٣٤ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "دوژمن هەڵەبجەی كیمیاباران كرد، بەڵام ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەر زیندوو مایەوە".

بارزانى ده‌ڵێت:"لەیادی ٣٤ ساڵەی شەهیدكردنی هەڵەبجەدا دووپاتیدەکەینەوە، ئیرادەی گەلی كوردستان لەچەكی كیمیایی‌و فڕۆكەو مووشەك بەهێزترە".

له‌16ى 3ى 1988 ڕژێمى به‌عس هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌چه‌كى كیمیایی بۆردوومانكردو به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هیدبوون‌و ژماره‌یه‌كى زۆرتریش برینداربوون، كه‌ به‌شێكیان تائێستا به‌ده‌ست ئازارى برینه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە