سەرۆک مەسعوود بارزانی و خەمیس خەنجەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن

پەیامی کورد      ...     سەرۆک مەسعوود بارزانی و خەمیس خەنجەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، گفتوگۆ لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەکەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیەتی عەزم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و، رۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە