سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوای کۆتایی هێنانی بە سەفەرەکەی خۆی بۆ بەغدا و لە سەرەتای سەفەرەکەی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ، موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوویه‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە