سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...    سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەێنێت

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسی عێراق، دەست پێشخەرییەكی سیاسی خستووەتەڕوو.

 

ده‌قی په‌یامەکەی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەست پێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و موحەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

مەسعوود بارزانی

٣١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە