سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی یەزیدییان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، كوردستان سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی “جه‌ژنی ڕۆژووی یەزیدی”، گه‌رمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی یەزیدی له كوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و جه‌ژنه، شادی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریی بۆ خوشك و برا یەزیدییه‌كانمان بهێنێت و كۆتایی به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان بێت” سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك نووسیویه‌تی، كوردستان سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكانه و دووپات له پاراستنی فه‌رهه‌نگی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و قووڵتركردنی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە